بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سنە؛ بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای هەشت چالاكی مەدەنی و كرێكاری

سنە
posted onApril 8, 2025
noبۆچوون

ڕۆژی سێشەممە ١٩ی خاكەلێوە، دانیشتنی پێداچوونەوە بە تۆمەتەكانی هەر یەک لە سووسەن ڕازانی، ئێقباڵ شەعبانی، فەردین میرەكی، خالید حوسێنی، شەیس ئەمانی، جەماڵ ئەسەدی، ئارمان سەلیمی و فەرشید عەبدوڵڵاهی لە لقی یەكی دادگای شۆڕشی سنە بەڕێوە چوو.

ئەم چالاكە مەدەنی و كرێكارییانە بە "پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران" و "تێكدانی ئاسایشی گشتی" تۆمەتبار كراون.

لە كۆتاییدا ئەم هاووڵاتییانە سەرەڕای ڕەتكردنەوەی تەواوی ئەو تۆمەتانەی بەسەریاندا سەپێندرابوو، بە دانانی بارمتە بەشێوەی كاتی تا كاتی كۆتاییهاتنی دادگاییەكەیەكان ئازاد كران.

بەشداریكردنی هەر یەک لەم چالاكە مەدەنی و كرێكارییانە لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنی دایكێكی دادخواز لە سنە نموونەی تۆمەتەكانی ناوبراوان ڕاگەیێندراوە.