
ڕۆژی یەكشەممە فەرمانبەرانی ڕێكخراوی كشتوكاڵ لە پارێزگای ئیلام، هاوشێوەی شارەكانی دیكەی ئێران، لە بەردەم بینای ڕێكخراوەكانی كشتوكاڵ كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەوان دەڵێن; وەزارەتی كشتوكاڵ كەمترین مووچە و ئیمتیازاتی هەیە لە نێو وەزارەتەكانی دیكەدا. زۆربەی كارمەندەكان كە بڕوانامەی ماستەر و دوكتۆرایان هەیە، بە تێكڕایی ١٠ بۆ ١٢ میلیۆن تمەن مووچە وەردەگرن، كە بە وتەی خۆیان ناڕەوایە و قبوڵ ناكرێت.