Skip to main content

فەرمانبەرانی ڕێكخراوی كشتوكاڵی ئیلام بۆ جاری دووەم ناڕەزایەتییان دەربڕی

ئیلام
posted onMarch 16, 2025
nocomment

ڕۆژی یەكشەممە فەرمانبەرانی ڕێكخراوی كشتوكاڵ لە پارێزگای ئیلام، هاوشێوەی شارەكانی دیكەی ئێران، لە بەردەم بینای ڕێكخراوەكانی كشتوكاڵ كۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

ئەوان دەڵێن; وەزارەتی كشتوكاڵ كەمترین مووچە و ئیمتیازاتی هەیە لە نێو وەزارەتەكانی دیكەدا. زۆربەی كارمەندەكان كە بڕوانامەی ماستەر و دوكتۆرایان هەیە، بە تێكڕایی ١٠ بۆ ١٢ میلیۆن تمەن مووچە وەردەگرن، كە بە وتەی خۆیان ناڕەوایە و قبوڵ ناكرێت.