بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەهۆی بڕانی کارەباوەقوتابییەکی کچ لە کرماشان گیانی لەدەستدا

کرماشان
posted onMarch 8, 2025
noبۆچوون

 نازەنین زەهرا سرووش، خوێندکاری لێهاتووی پۆلی دوازدەی زانستی لە کرماشان، چوارشەممەی ڕابردوو بەهۆی بڕانی کارەباوە گیانی لەدەستدا. ڕووداوەکە لە قوتابخانەکەیاندا ڕوویداوە، کاتێک بەهۆی بڕانی کارەباوە ڕاڕەوە تاریک بووە و نازەنین لە قادڕەمەکانەوە کەوتووەتە خوارەوە.

بەهۆی سەختی برینەکەیەوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، نازەنین زەهرا سرووش کۆچی دوایی کرد.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ئەمساڵ بڕانی کارەبا لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بەجۆرێک کە ڕۆژانە لانی کەم دوو کاتژمێر کارەبا دەبڕێت، ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستەمی پەروەردە دروستکردووە. بەپێی ئامارەکان، لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی خوێندنی ئەمساڵدا نزیکەی ٤٠ ڕۆژ قوتابخانەکان بەهۆی کێشەی کارەباوە داخراون.

لەو ڕۆژانەی کە قوتابخانەکان داخراون، پرۆسەی خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچووە، بەڵام هەندێک لە قوتابیان و مامۆستایان ڕەخنەیان لەوە هەبووە کە زۆرجار لەکاتی وانە ئۆنلاینەکانیشدا کارەبا دەبڕێت و ئەمەش کاریگەریی لەسەر کوالێتی خوێندن دروستکردووە.

لە لایەکی ترەوە، عەلی فەرهادی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە داخستنی هەر ڕۆژێکی قوتابخانەکان زیانی هەزار ملیار تمەن لە سیستەمی پەروەردە دەدات.