له درێژەی هەڵمەتی سەرانسەری بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی، ٢٧٥ چالاکی سیاسی، مەدەنی و فەرهەنگی لە ئێران به بڵاو کردنی بانگهێشتنامەیەکدا، هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان بە پێشوەخته پلان بۆ دارێژراو و شانۆگەرییەکی گاڵتەجارانه وەسف کرد.
لەم بانگهێشتنامەیه که روژی دوشەمه، ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٢ هەتاوی، بڵاوبووەتەوه ئاماژە بە بێبەشکردنی بەرفراوانی بەربژێرەکان بۆ خولی دوازدەهەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس کراوە و جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەڵوێست و پێگەی نیوەگیانی دامەزراوەی هەڵبژاردن لە ئێراندا تەنانەت بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو، دۆخێکی نالەبارتری هەیە.
چالاکانی ئێرانی سەرەڕای ئیدانه کردنی هەرجۆره بانگهێشتێک بۆ بەشداری له هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەڵێت: "پەیڕەوی له سیاسەتی شکستخواردووی بەشداریکردن لە هەر بارودۆخێک و بە هەر نرخێک، نەتەنیا ئەنجام و دەسکەوتی بەرهەمداری نەبووە، بەڵکوو لە ڕاستیدا بەردەوامبوونی ستەمکاری و بەربەستی لێکەوتووەتەوە".
لە درێژەی بانگهێشتنامهکەدا هاتووە: "لە دۆخی گشتیی ئەمڕۆی ئێراندا کە لەگەڵ داڕمانی ناوەندەکانی هەڵبژاردن بەرەوڕووین، پێشمەرجی یەکەم بۆ بەڕێوەچوونی هەر هەڵبژاردنێکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانە، ڕێکخستنی گشتی لە چوارچێوەی دابینکردن و پاراستنی ئازادیی دەربڕین و چالاکی حیزبی، ئازادی کۆبوونەوە، ئازادی چاپەمەنی و میدیاکان، ئازادی ڕێکخراوە سینفییەکان، هەبوونی ئۆپۆزسیۆن و لە کۆتاییدا، سەرپەرشتیکردنی هێزە سەربەخۆ و بێلایەنەکان لەسەر ڕێگای بەڕێوەبردن و ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانە".
واژۆکەرانی ئەو بانگهێشتنامەیه جەختیان لەوە کردەوە: "شتێکی ئاساییه کە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا نەکەین، کە بە ڕوونی تێیدا پێشوەخته پلانی بۆ دارێژراوه و دژایەتییەکی ڕوونه بەرامبەر سەروەریی خەڵک".
هەروەها لە کۆتایی بانگهێشتنامهکه، واژۆکەران هۆشداریان داوە کە بەبێ بووژانەوەی ڕاستەقینەی دامەزراوەی هەڵبژاردن، بەشداریی ڕاستەقینە ڕوو نادات و گۆڕەپانی سیاسیی فەرمی چارەنووسێکی باشی نابێت.