بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان لە سونەتەی سەقز کۆتاییهات

سونەتە
فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان لە شارۆچکەی سونەتە
posted onMarch 1, 2025
noبۆچوون

فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان لە شارۆچکەی سونەتە، سەر بە شاری سەقز، دوای دوو رۆژ کۆتاییهات. لەو فێستیڤاڵەدا ژمارەیەکی زۆری هونەرمەند وگۆرانیبێژی بواری فۆلکلۆر لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.

یەکەم خولی فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرەکان رۆژی پێنجشەممە دەستیپێکرد و زیاتر لە ٣٠ هونەرمەند بەشدارییان تێدا کردبوو و لە کۆتایی  فێستیڤاڵەکەشدا رێزیان لێگیرا. ئەوان لە فێستڤاڵەکەدا گۆرانیشیان گوت.

بەرپرسان فێستیڤاڵەکە دەڵێن، ئامانجیان لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە ئەوەیە ئاواز و گۆرانی رەسەن و فۆلکلۆری کوردی بپارێزن و پەرەشی پێبدەن.

فێستیڤاڵەکە شارەوانی سونەتە و ئەنجوومەنی مۆسیقای سەقز بەڕێوەیان برد.

هونەرمەندانی ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گروپێک لە چەمچەماڵی باشووری کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.