
لە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام ژنێکی گەنج بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوژینەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
فاتمە مورادی، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی بەدرەیە و منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵانی هەیە و بەپێی زانیارییەکان بەیانی رۆژی چوارشەممە لە ماڵی باوکی خۆی هەڵواسیوە.
بەگوتەی سەرچاوەیەک، فاتمە ماوەیەک بووە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا ناکۆکی هەبووە و گەڕاوەتەوە بۆ ماڵی باوکی.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی هەم میهەن، رێژەی خۆکوشتن لە پارێزگای ئیلام دوو و نیو هێندە زیاتر لە ئاستی سەرتاسەریی ئێرانە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، رێژەی خۆکوشتن لە ئاستی ئێراندا ٨ کەس لە هەر ١٠ هەزار کەسە، بەڵام لە پارێزگای ئیلام 18.7 کەسە.
پارێزگای ئیلام بەرزترین رێژەی خۆکوشتنی لە نێو پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا هەیە.