بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بنکەیەکی بانگەشەی ئایینیی لە شاری سنە بە گوشاری سوپای پاسداران داخرا

دارولقورئانی ئیمام جەزەری لە شارەکی پردیسی سنە
دارولقورئانی ئیمام جەزەری لە شارەکی پردیسی سنە
posted onFebruary 13, 2025
noبۆچوون

بنکەی حیفزی مزگەوتی پەردیس، دارولقورئانی ئیمام جەزەری لە شارەکی پردیسی سنە، لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەرانی ئامادە نەبوون مەرجەکانی سوپای پاسداران قبوڵ بکەن، داخرا.

بەپێی زانیارییەکان، حکومەت هەوڵی دەدا خۆی بنکەی شارەک پەردیسی سنە بەڕێوەببات، بەڵام مامۆستا و بەرپرسانی بنکەکە نەیاندەویست بنکەکە لەژێر سایەی هیچ ئۆرگانێک و بە دیاریکراوی سوپای پاسداران و بەسیجی گەڕەکدا بێت و هەوڵیان دەدا بنکەیەکی خەڵکی بێت.

بۆیە سوپای پاسداران قبوڵی نەکرد و چەند کەس هەیئەت ئومەنای پاسداریان هێنا و ئەوانیان کرد بە بەڕێوەبەری بنکەکە.

بەپێی زانیارییەکان، پاسدارەکان کێشەیان بۆ خەڵک دروست دەکرد و رێگرییان دەکرد خەڵک بچنە نێو بنکەکەوە.

بەڕێوەبەرانی دارولقورئان چیدیکە لەوێ دانەنیشتن، بنکەی شارەک پەردیسیان بەجێهێشت و چوونە مزگەوتی ئیرشاد بۆ لای مەلا عەبدولجەبار.

مەلا عەبدولجەبار لە کاتی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پشتیوانی لە ناڕازیەتییەکان کرد و ئێستاش پشتی خەڵکی گرتووە.

دارولقورئانەکان زیاتر کەسانی توندڕەو و سەلەفییەکان بەڕێوەیان دەبەن و هزری سەلەفیگەری بڵاو دەکەنەوە و سەلەفییەکان لە رێگەی داروقورئانەکانەوە خەڵکیان وەردەگرت و بەڕێیان دەکردن بۆ نێو داعش.

 بەڵام بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بنکەی شارەک پەردیسی سنە، زۆر میانەڕەو بوون و هزری سۆفیگەری و خانەقاییانەیان هەبووە.

دارولقورئان بنکەی شارەک پەردیس لە ساڵانی رابردوودا دەیان کەسی وەرگرتووە و لانیکەم نزیکەی ٣٠ کەسیان قورئانیان خەتم کردووە. ئەو بنکەیە ساڵی ١٣٩٩ دامەزرا و چالاکییەکانی دەستپێکرد.

بەپێی زانیارییەکان لە دامودەزگا سەروترەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بڕیار هاتووە کە دارولقورئانەکان لە ژێر چاودێریدا رابگیرێن.