![کۆڵبەر](/sites/default/files/2025-02/photo_2025-02-10_00-30-48.jpg)
کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی سەوڵاوا بەهۆی رنووی بەفرەوە گیانی لەدەستدا. ئەو کۆڵبەرە باوکی چوار منداڵ بووە. لە ناوچە سنوورییەکانی شارۆچکەی نەوسوود دوو کۆڵبەری دیکە لە روونی بەفردا گیریان خواردبوو، بەڵام رزگار کران.
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣، کۆڵبەرێك بە ناوی "ئەمین حوسێنی" خەڵکی گوندی "دەرەكێ" سەر بە شاری سەوڵاوا کەوتە ژێر ڕنووی بەفر و گیانی لەدەستدا.
ئەو كۆڵبەرە دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە لە گەردەنەی ژاڵانەی هەورامان تووشی ئەو ڕووداوە بووە و بە هەوڵی خەڵك لە ژێر بەفر دەرهێنرا.
سەرەڕای هەوڵی کارمەندانی پزیشکی، بەڵام گیانی لەدەستدا.
دوو کۆڵبەریش لە ناوچە سنوورییەکانی شاری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، کەوتبوونە ژێر رنووی بەفرەوە.
شەوی یەکشەممە لە ناوچەی سنوورییەکانی مەڵەندوو بەرەو نەوسوود گەڕابوونەوە کە رنووی بەفر بەسەریاندا هاتبوو و لەلایەن فریاکەوتنی خێرای شاری پاوەوە رزگار کران.
ئەوان گوازرانەوە ناوەندی تەندروستیی شارۆچکەی نۆدشە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.