سەیوان غەفووری لە شاری سنە دەستگیر کراوە
رۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شار نەغەدە بە ناوەکانی جەلال و خالید محەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
ئەو دوو هاوڵاتییە ئامۆزای یەکترن و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر لە ماڵەکانیان کە لە شاری نەغەدەیە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.
هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراوان روون نییە.
لە شاری سنەش هاوڵاتییەک بەناوی سەیوان غەفووری خەڵکی دیواندەرە لە شاری سنە دەستگیرکراوە.
سەیوان غەفووری خەڵکی گوندی "قوجەر"ی سەر بە دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە بووە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار، لە شاری سنە دەستگیریان کردووە.