تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

سێ هاونیشتمانییەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران

سەیوان غەفووری
سەیوان غەفووری لە شاری سنە دەستگیر کراوە
posted onJanuary 16, 2025
noتعليق

رۆژی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، دوو هاونیشتمانی خەڵکی شار نەغەدە بە ناوەکانی جەلال و خالید محەممەدی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.

ئەو دوو هاوڵاتییە ئامۆزای یەکترن و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر لە ماڵەکانیان کە لە شاری نەغەدەیە دەستگیرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراونەتەوە.

هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراوان روون نییە.

لە شاری سنەش هاوڵاتییەک بەناوی سەیوان غەفووری خەڵکی دیواندەرە  لە شاری سنە دەستگیرکراوە.

 سەیوان غەفووری خەڵکی گوندی "قوجەر"ی سەر بە دیواندەرە و دانیشتووی شاری سنە بووە و هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی ٢٤ی بەفرانبار، لە شاری سنە دەستگیریان کردووە.