
فەرماندەیی پۆلیسی دیالە له عێراق، دەستگیرکردنی ژنێکی دانیشتووی بەعقوبەی ناوەندی پارێزگاکەی راگەیاند و دەڵێت، نیازی هەبووە کچەکەی بفرۆشێت یان لە بەرامبەر لەشفرۆشی پێکردنیدا پارە وەربگرێت.
ڕۆژی هەینی، ٩ خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، هێزەکانیان توانیویانە "ژنێک بە ناوی (ئـ. ئـ. هـ.) دەستگیربکەن کە بەنیاز بووە کچە ١٧ ساڵییەکەی بە بڕی ١٠ ملیۆن دینار، شش هزار و ٧٠٠ دلار، بفرۆشێت یان لەشفرۆشی پێبکات".
عێراق خاوەنی سەدان سەرچاوەی داهاتی سرۆشتی و یەکێک له هناردەکرانی گەورەی نەوته له جیهان و داهاتێکی بەرچاوی لەو ڕێگایه دەست دەکەوێت بەڵام به هۆی گەندەڵی بەربڵاوی حکومەتی عێراق، ڕێژەی هەژاری و برسییەتی لەو وڵاته ئەوەنده بەرزه که زۆرێک له خەڵک ناچار دەبن منداڵانی خۆیان بفڕۆشن تاکو بتوانن بژیێن.