بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرت/ کوژراون و بریندار بوونی ٢٨٧ کۆڵبەر لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا

کوژراون و بریندار بوونی ٢٨٧ کۆڵبەر لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤دا
posted onJuly 10, 2024
noبۆچوون

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئاڤاتودەی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤ی زایینیدا لە ئەنجامی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و ٢٥٤ کۆڵبەریش بریندار بوونە.

ئاڤاتودەی بەپێی ئەو ئاماره که لەدرێژەی ئەم ماوە کۆی کردووه دەتوانێت ڕابگەینێت که لانیکەم ٣٣ کۆڵبەر لە سنوورەكانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەدەستی هێزەکانی ئێران کوژراون کە یەکێکیان تەمەنی لە خوار ١٨ ساڵ بووە و ١٣ لاوی دیکەی خوار تەمەن ١٨ ساڵ، بریندار بوونە.

بەپێی ئاماری ئاماژه کراو، ٧٤ لەسەدی ئەو کۆڵبەرانە که گیانیان لەدەست داوه، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراو و بریندار بوونە.

هەروەها لە هۆکارە گرینگەکانی دیکەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران كە باسی لێ کراوە: ''شەش لەسەدی بەهۆی لێدانی هێزەکانی ڕێژیم، ٥ لەسەد بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەکان و ٤ لەسەدیش بەهۆی لێدان و سەرتاشینی هێزەکانی عێراق".

هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئامارە و بە بەراورد لەگەڵ ئاماری ١٢ ساڵی ڕابردوو، دەکرێت بڵێین ئەم ژمارەیە زۆرترین ژمارەی کوژراو و برینداربوونی کۆڵبەران بووە لە درێژەی ئەم ١٢ ساڵه.