بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بڕیاره دوو پەنابەری سیاسیی کورد لە تورکیەوە ڕادەستی ئێران بکرێنەوه

بڕیاره دوو پەنابەری سیاسیی کورد لە تورکیەوە ڕادەستی ئێران بکرێنەوه
posted onJuly 1, 2024
noبۆچوون

ئەژین حوسێنی و ڕەشاد محەممەدی، ژن و مێردێکی پەنابەری سیاسیی کورد، کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەرکرابوون و بۆ کەمپ گواسترابوونەوە، فەرمانی دیپۆرتکردنەوەیان پێگەیشتووه.

بەپێی هەواڵی تایبەت به ئاڤاتودەی، ئەژین حوسێنی لە پەیامێکی دەنگیدا جەختی لەوە کردووە کە مەترسیی ڕادەستکردنەوەیان لە تورکیەوە بۆ ئێران لەسەرە.

 ئەژین حوسێنی لە پەیامەکەی داوای لە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد بە هەر شێوەیەک بێت ڕێگری له دیپۆرتکردنەوەیان بكەن.

جێگای ئاماژەیه ئەم دوو چالاکوانه کورده خاوەنی ئەزموونی چەندین ساڵ چالاکیی سیاسین و لەئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان بۆ ئێران، مەترسیی دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان، سزادان و تەنانەت حوکمی قورسیان هەیە.

ئەم دوو گەنجه چالاکوانه لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، دوای هەڕەشەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، هەرێمی کوردستانیان بۆ گەیشتن بە یەکێک لە وڵاتانی ئورووپایی بەجێهێشت كە دواجار لە سنووری تورکیە دەستگیر كران.