بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرانسە، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بەکارهێنانی سیاسەتی بارمتەگرتنی دەوڵەتی تۆمەتبار کرد

فەرانسە، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە بەکارهێنانی سیاسەتی بارمتەگرتنی دەوڵەتی تۆمەتبار کرد
کاترین کولونا، وزیر خارجه فرانسه
posted onMay 8, 2024
noبۆچوون

وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە کەڵکوەرگرتن لە سیاسەتی بارمتەگرتنی دەوڵەتی و بەرتیل وەرگرتنی دەوڵەتی تۆمەتبار کرد. پاریس خوازیاری ئازادکردنی دەستبەجێی ژن و مێردێکی فەرانسی بوو کە لە دوو ساڵه له زیندانەکانی ئێرانن.

وەزارەتی دەرەوەی فەرانسە لە ڕاگەیندراوێکدا وەپاڵدانی تۆمەت دژی هاووڵاتییانی فەرانسی بە دەگمەن ناو برد و ئاماژەی بە بارمتە ئورووپاییەکانی دیکە کرد کە بە تۆمەتی درۆ لە ئێران بەند کراون و جەختی لەسەر پێویستتی ئازادکردنی دەستبەجێیان کردەوە.

فەرانسه داوای له ئێران کرد بارمتەکان ئازاد بکات
سیسیل کۆهلێر و ژاک پاری دوو شارۆمەندی فەرانسی که له لایەن ئێرانەوه به بارمەته گیراون

سیسیل کۆهلێر و هاوسەرەکەی بەناوی ژاک پاری مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٤٠١ لەگەڵ ژمارەیەک لە چالاکانی کرێکاری و مامۆستایان، لە تاران دەسبەسەر کران.

دوای ئەوە تلویزیۆنی کۆماری ئیسلامی له گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی زۆرەملی ئەو دوو هاووڵاتییە فەرانسەوییە ڕایگەیاند کە ئەوان نزیکەی پێنج مانگ لەمەوبەر بۆ هەڵگیرساندنی شۆڕش و ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی گەشتیان بۆ ئێران کردووە.