بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپۆرت/ دەسبەسەر کردنی لانیکەم چوار هاووڵاتی پیرانشار له یەک ڕۆژدار

ڕاپۆرت/ دەسبەسەر کردنی لانیکەم چوار هاووڵاتی پیرانشار له یەک ڕۆژدار
ڕەسمێک له محەمەد سوڵتانی و محەممەد مورادی که له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەر کراون
posted onMay 6, 2024
noبۆچوون

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاواتودەی، ، دوو شارۆمەندی پیرانشاری له لایەن هێزه ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرانەوه.

بەپێ سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له دوو ئۆپراسیۆنی جیادا، هەڵیانکوتاوه سەر ماڵ و حاڵی دوو هاووڵاتی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی محەمەد سوڵتانی و محەممەد مورادی و دوای دەسبەسەر کردنیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوه.

ئەمه له حاڵکدایه که پێشتر ئاواتودەی له ڕاپۆرتێک باس له دەسبەسەر کردنی دوو هاوشاری دیکەی خەڵکی پیرانشاری کردووه که هەر لە ڕۆژی دووشەممەدا، له لایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەر کراون.

بەپێی ئەم هەواڵه، سومیه قادری و حوسەین بایزیدی دوو شارۆمەندی پیرانشارین که لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەر کراون.