بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فرۆشی نەوتی ئێران لە دابەزیندایە

فرۆشی نەوتی ئێران لە دابەزیندایە
posted onFebruary 2, 2019
noبۆچوون

 

ڕێژەی کڕینی نەوتی خاوی ئێران لە لایەن چوار وڵاتی ئاسیایی کە گەورەترین کڕیاڕانی نەوتی ئێرانن لە ساڵی ٢٠١٨ بە کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابڕدوودا گەیشتووە.

 

ڕۆیتەرز لە ڕاپۆڕتێکدا نووسیویەتی "چین، هیند، ژاپۆن و کورەی باشوور زیاتر لە ١.٣ ملیۆن بەرمیل نەوتیان لە ڕۆژدا لە ئێران هاوردە کردووە کە ئەو ڕێژەیە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی ڕابڕدوو ٢١ لەسەد کەمی کردووە".

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە لە مانگی دیسەمبرەوە و بە دوای ئەوەی لێخۆش بوونی کاتی ئەمریکا لە گەمارووەکانی سەر ئێران چین و هیندی گرتەوە، ئەو دوو وڵاتە کڕینی نەوتی خۆیان لە ئێران زیاد کردووە. ئەمریکا دوای چوونە دەر لە بەرجام لە مانگی گوڵانی ڕابڕدوو گەمارووەکانی سەر ئێرانی جارێکی دیکە گەڕاندەوە سەر ئەو وڵاتە.

ئامانجی ئەمریکا لەو کارە بە سیفر گەیاندنی فرۆشتنی نەوتی ئێران بوو، بەڵام بۆ ڕاگرتنی پارسەنگ لە بازاڕی نەوتدا بۆ ماوەی کاتی ئیزنی بە هێندێک وڵاتدا درێژەی بە هاوردەی نەوت لە ئێران بدەن.