بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حەمزه جەعفەری هونەرمەندی کورد دەسبەسەر کرا

حەمزه جەعفەری هونەرمەندی کورد دەسبەسەر کرا
ڕەسمێک له حەمزه جەعفەری، ناسراو به بەردین، که له لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کراوه
دوای تێپەربوننی مانگێک له بەڕێوچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی کوردەواری، هێشتا گرتن و بانگکردنی هونەرمەندان و چالاکانی کوردستانی له لایەن ناوەنده ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوه درێژەی هەیه
posted onMay 4, 2024
noبۆچوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەدەستی ئاواتودەی، ڕۆژی هەینی ١٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری گیلانغەرب هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی حەمزە جەعفەری ناسراو بە بەردین و دوای پشکنین شووێنی ژیانی، دەسبەسەر دەکرێت بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوه.

بەپێی وتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به توندوتیژی لەگەڵ بنەماڵەی بەردین هەڵسەوکەوتیان کردووه و بوونەته هۆی ترس ترس و توقینی بنەماڵەی جەعفەری.

جێگای ئاماژەیه هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و لە سەر دیوارەوە چوونەتە نێو ماڵی بەردین و ئەم هونەرمەندەیان دەسبەسەر کردووه.

حەمزه جەعفەری (بەردین) چەندین ساڵه که چالاکی هونەری دەکات و چەندین گورانی تۆمار کردووه و له نێو خەڵکی گیلانغەرب خۆشناو و جێگای ڕێزه و هەموو هەوڵی خۆی بۆ گەشەدانی موسیقای ڕەسەنی کوردی لەشارەکەی تەرخان کردووه.

هەروەها ئەم هونەرمەنده بەرپرسه به هاوکاری دڵسۆزانی کورد و کوردستان، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی، نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین سروودگەلێکی بەهێزی تۆمار کردووە.