بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

درۆنەکان له ناوخۆی ئێران بەرەو بنکه نیزامییەکان هەڵدراون

درۆنەکان له ناوخۆی ئێران بەرەو بنکه نیزامییەکان هەڵدراون
آرشیو
ئیسرائیل سات و کاتی هێرشەکەی بۆ سەر بنکە نیزامییەکانی ئێرانی لەگەڵ ڕۆژی له‌دایکبوونی عەلی خامنەای، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕێکخستووه و وەکوو دیارییەک بۆ ئەو ڕۆژه ناویبردووه.
posted onApril 19, 2024
noبۆچوون

ڕۆژی هەینی، ٣١ خاکەلێوەی ٢٠٢٤ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل دو بنکەی نیزایمی ئێرانی له شارەکانی ئەسفەهان و تەورێز گرته ئامانج. ئەم هێرشگەله هاوکاته لەگەڵ ڕۆژی له دایکبوونی عەلی خامنەای، دیکتاتۆری ئێران.

بە پێی زانیارییه سەرەتاییەکان، بنکەی ئاسمانی ژماره هەشتی ئێران له شاری ئەسفەهان، بەرەبەیانی هەینی، ئامانجی هێرشی بەربڵاوی چەندین دروون و مووشەک بووە که به وتەی مێدیایی ئێرانی ئەم درۆنگەله له نێوخۆی ئێران و له لایەن دەستوپەیوەندییەکانی ئیسرائیلەوه بەرەو بنکەی ئاسمانی ئەسفەهان هەڵدراون.

حمله محدود و هدفدار اسرائیل به اصفهان و تبریز
ئیسرائیل سات و کاتی هێرشەکەی بۆ سەر بنکە نیزامییەکانی ئێرانی لەگەڵ ڕۆژی له‌دایکبوونی عەلی خامنەای، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ڕێکخستووه و وەکوو دیارییەک بۆ ئەو ڕۆژه ناویبردووه.

جێگای ئاماژەیه چەندین ڤیدئو له چالاکبوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێران له ئەسفەهان بڵاوبووەتەوه که نیشاندەری بەربڵاوی ئەم هێرشەیه.

هەروەها بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، دەنگی چەندین تەقینەوه به هێز له بنکەی نیزامی سەردرود سەر به سوپای پاسدارانی ئێران له دەوروپشتی شاری تەورێز، بیستراوه.

هێزی بەرگری ئیسرائیل بێجگه لەو دوو شاره، بنکه میلیشیاکانی سەر به ئێران له شاری "السویدا" له سوریه و بابل له عێراقی به چڕی بوردمان کردووه.

تاکوو ئێستا ئیسرائیل بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی نه ڕەت کردووه و نەک بەئەستۆ گرتووه بەڵام لاپەرەی ژووری جەنگی ئیسرائیل ل تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕوو له عەلی خامنەای نووسی: "ڕۆژی له دایکبوونت پیرۆز" که ئاماژەیه به هاوکات بوونی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل لەگەڵ ڕۆژی له دایکبوونی ڕێبەری کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران.