بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاپورت/ بانگکردن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد بەردەوامه

ڕاپورت/ بانگکردن و دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کورد بەردەوامه
ڕەسمی دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییە
کۆماری پەت و سێدارەی ئیسلامی گەیشتووەته لووتکەی لاوزی خۆی، بۆیه له هیچ کردەوەیەکی دژه‌مرووی بۆ درێژکردنی تەمەنی خۆی چاوپۆشی ناکات بۆیه چالاکوانانی وڵاتەکەمان تووشی زیندان و سێداره دەکات.
posted onFebruary 14, 2024
noبۆچوون

به پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به بەشی خەبەری ئاواتودەی، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، مستەفا زاهیرزهوور، چالاکی مەدەنیی تەمەن ٥٧ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، هەروەها حوسێن ساعدمووچشی، تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی  "موژژ"ی سەر بە کامێران دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی لە ماڵەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون.

له‌لایەکی دیکەوه بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی "موجاهید کوركور" لە دادگای باڵای سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامی و ڕەوانەکردنی ئەم حوکمە بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمی تاوانکاری لە ئەهواز، مەترسیی لەسێدارەدانییان چەند قات زیاد بووەتەوه.

لەم دواییانەدا ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک سەبارەت بە ئەگەری لەسێدارەدانی موجاهید کوركور نیگەرانیی خۆی دەربڕی.

له درێژەی سیاسەته دژه مرووییەکانی کۆماری ئیسلامی و به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، له ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی "کاوە چووپانی"، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی گەیشتن بە شوێنی کارەکەی لەلایەن ٥ كەس لە هێزە ئەمنییەكان بەبێ فەرمانی دادگا دەستگیرکراوە و بۆ شوێنی نادیار گواستراوەتەوه.

هەروەها له ڕاپۆرته بڵاوکراوەکان ئاماژه بەوە کراوه، هێزه ئەمنییەکانی ئێران به بنەماڵەی "عەباس دریس"یان ڕاگەیندوه دەتوانن ده ڕۆژی دیکه عەباس ببینن. وادیاره ئەم دوا یەکتر بینین بێت پێش له سێداره دانی.

عەباس دریس له دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ٩٨ی هەتاویه که حوکمی ئێدامی بەسەر سەپێندراوه. ئەو هەروەها یەکێک له شایەتەکانی کوشتاری "ماهشهر" به ئەژمار دێت.

چاودێرانی سیاسی لەو باوەرەدان که کۆماری ئیسلامی بۆ ترساندنی گەلانی ئێران و پێشگرتن له هەرجۆره ڕاپەڕینێک دژ به دەسەڵاته نگریسەکەیان، سزای توند بەسەر چالاکوانان دەسەپێنێن و لەم نێوانەدا ئەو سزاگەله که بەسەر گەلی کورد و بەلووچ و عەرەب دەسەپێت زۆر زیاتره له چالاکانی ناوەندی ئێران.