بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دوو ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران كوژران

دوو ئەندامی سپای تیرۆریستی پاسداران كوژران
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2024
noبۆچوون

سپای تیرۆریستی پاسداران به بڵاو کردنی ڕاگەیندراوێک كوژرانی لانیکەم دوو لە بەکرێگیراوانی خۆی بە ناوەکانی "محەممەدئەنوەر گومشادزەهی و عەبدولحسێن بەلووچ"ی لە نزیک زاهیدان ڕاگەیاند.

ئەم دوو بەکرێگیراوە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەتاوی، لە کاتی هێرشێكی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر بنکەیەکی پاسەوانی سپای تیرۆریستی پاسداران لەسەر ڕێگای زاهیدان-بەم کوژراون.

جێگای ئاماژەیه هاوکات لەگەڵ قڕ کردنی فەرماند باڵاکانی حەشدی شەعبی له عراق و حزب‌الله له لوبنانی و حەماس له فەڵستین، کوشتن و ئامانج گرتنی ئەندامانی سپاسی تیرۆریستی پاسداران له نێوخۆی ئێران زیادی کردوه.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو، شەممه، ٢١ ڕێبەندانی ١٤٠٢ هەتاوی، سپای پاسداران دانی بە كوژرانی یەکێکی دیكە لە بەکرێگیراوانی خۆی بە ناوی سەرهەنگی پاسدار سەید مورتەزا حوسێنی لە سنوورەکانی شاری سەراوانی سیستان و بەلووچستاندا نا.

به پێی شرۆڤەی چادێرانی دۆخی سیاسی ئێران، خەڵکی ناڕازی ئێران بۆ بەرگری له خۆیان و به‌بێ پەیوەندی لەگەڵ هیچ حێزب و لایەنێک و به شێوەی خۆرسک بۆ تۆڵه‌سەندنی له داگیرکەر، جاشەکان و ئەندامانی سپای پاسداران ئامانج دەگرن و دەکۆژن.