بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پەخشان عەزیزی بە "ئەندامبوون لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵات" تۆمەتبار کرا

پەخشان عەزیزی
AvaToday caption
posted onFebruary 11, 2024
noبۆچوون

پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکی کورد و زیندانیی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی ٥ی لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتیی ئاسایشی ئێڤینەوە بە "ئەندامبوون لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی وڵات" تۆمەتبار کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، دۆسیەی خاتوو عەزیزی دوای ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکان ڕەوانەی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران کراوە.

پەخشان عەزیزی، ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لە تاراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا.

پەخشان عەزیزی لە کاتی دەسبەسەرکرانەوە هەتا ئێستا، لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.