بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوژرانی زۆرتر له ٤٠ تیرۆریستی سەر بە ئێران له هێرشەکانی ئامریکا 

کوژرانی زۆرتر له ٤٠ تیرۆریستی سەر بە ئێران له هێرشەکانی ئامریکا 
ئامانج گرتنی بنکەی تیرۆریستەکانی سەر به ئێران له لایەن ئامریکاوه
posted onFebruary 9, 2024
noبۆچوون

لارا سلیگمن، ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی، له ئەکانتی تایبەتی خۆی له ئیکس ڕایگەیان، دەیان بەکرێگیراو و تیرۆریستی سەر به ئێران لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عیراق و سوریا، كوژراون.

ئەم ڕۆژنامەنووسه ئەمریکیه که ڕووماڵی هەواڵی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەکات، له دوا پوستی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس له ڕۆژی پێنج‌شەمه، ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، نووسای: "هەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە ٤٠ چەکداری پەیوەندیدار بە گرووپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامی لە هێرشەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریە کوژراون".

ئامریکا دوای هێرشه تروریستیه‌کەی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ بۆ سەر یەکێک له بنکەکانی ئەو وڵاته له ئوردن، که لە ئەنجامی ئەو هێرشه سێ کەس کوژران، دەستی به کۆمەڵێک هێرشی بەربڵاو و کوشنده بۆ سەر بنکە و بارگاکانی تیرۆریستانی سەر به ئێران کردووه.

هەروەها ئەرتشی ئەمریکا کەسایەتییه پله بەرزەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبیشی ئامانج گرتووه. هەر لەم پەیوەندیه‌دا، له هێرشی فرۆکەی بێ‌فرۆکەوانی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک له بەغدا، "ئەبو باقر ئەلساعدی" یەکێک له فەرمانده باڵاکانی گروپی تیرۆریستی حزب‌الله عێراق، کوژرا.

 لەمبارەوه، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند: " ئەگەر هێرشکرایە سەر بنکەکانمان لە عێراق و سووریا، کاری پێویست بۆ دیاریکردنی هێرشەکانی داهاتوو و پاراستنی هێزەکانمان دەکەین؛ هەروەها، ئەوانەش بە بەرپرسیار دەزانین کە خۆیان لەو هێرشانە بەدوور دەگرن".