بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

وەزارەتی ئیتلاعات دووبارە تاوانى ئەنجام دایەوە

 مریەم ئەفراسیابی دایکی چالاکێکی سیاسی لە ئیلام ناچار بە خۆکوژی کرد!
 مریەم ئەفراسیابی دایکی چالاکێکی سیاسی لە ئیلام ناچار بە خۆکوژی کرد!
posted onMay 8, 2018
noبۆچوون

 

دوای نیشتیمان حوسێن پەناهی خوشکەزاى ڕامین حوسەین پەنایی زیندانى نێو زیندانى شارى سنە کە حوکمى ئیدامى بۆ دەرچووە، چەکدارەکانى وەزارەتی ئیتلاعات مریەم ئەفراسیابیان ناچار بە خۆکووشتن کرد.

 مریەم ئەفراسیابی کە دایکی شاعیری ئیلامی ژاکان باران بە هۆی گوشاری دەزگای ئیتلاعات و هەڕەشەکانی ئەو دامەزراوەیە، رۆژی هەینی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ئێستا لە بەشی ئای سی یوی نەخۆشخانەی (تپە خرگوشان) ڕاگیراوە. یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی مریەم ئەفراسیابی بە ئاڤاتودەی ڕاگەیاند "دوای گەڕانەوەی منداڵەکانی ئەو خاتوونە بۆ ماڵی خۆیان لە پەنا لەشی بێ گیانی دایکیان لە ئاشپەزخانە پاشماوەی چەند حەبی برینج دەبیننەوە"، کە جۆرە حەبێکى ژەهراوییە و لەگەڵ کیسەى برنج لە نێو مەخزەن و ئەنبارەکاندا دادەنرێت بۆ خوورەلێنەدان و هەڵنەهێنانى گیانەوەرى زیانبەخش.

یەکێکی دیکە لە خزمانی مریەم ئەفراسیابی دەڵێ "دوای ئەوەی بە پەلە ئەو خاتوونەیان بۆ نەخۆشخانەی  تپە خرگوش گواستووەتەوە، دوکتورەکان پێیان گوتوون ئەو خۆکوشتنە جێگەی گوومانە، بە هۆی ئەوەی چاوی شین بووەتەوە و شانیشی ڕەش هەڵگەڕاوەتەوە و نیشانەى کووتراوی پێوە دیارە بووە".

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە ئاڤاتودەی گەیشتوون، بەرپرسانی دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە بە بانگکردنی بەردەوامی بنەماڵەی ژاکان باران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و ناردنی پەیامی هەڕەشەئامێز بۆ دایکی ئەم شاعیرە لاوە و دروستکردنی ناکۆکی لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەکەى، گوشارێکی ڕەوانی زۆریان بۆ سەر مریەم دروست کردووە. یەکێک لە پەیامەکانیش بەم دەقە بۆ مریەم ئەفراسیابی نێردرابوو "پێتان خۆشە رۆژێک تەرمی کوڕەکەتان وەرگرنەوە و لە ڕێگەی پلاتینەکانی نێو پشتی بزانن ئاخۆ کوڕی ئێوەیە یان نا؟"

ژاکان باران، شاعیر و چالاکوانی سیاسیی ئیلامی چەندین مانگ لەسەر یەک بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێت و ڕووبەڕووی لێکۆڵێنەوە دەبێتەوە، بەڵام لە بەفرانبارى ساڵى ١٣٩٦ دەگیرێت و بە کەفالەت ئازاد دەکرێت. حەوتویەک پێش خۆکوشتنى دایکى ژاکان، نیشتیمان حوسێن پەنایی خوشکەزای ڕامین حوسێن پەنایی چالاکی سیاسی مەحکوم بە ئێعدام لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە بە هۆی گوشاری دەزگای ئیتلاعات و هەڕەشەی دەستدرێژیکردنە سەری خۆی کوشت.

 

 مریم افراسیابی مادر فعال سیاسی در ایلام وادار بە خودکشی شد!