![خوێندکارانی گوندی "سۆڵە" لە دەڤەری زیویەی سەقز مامۆستایان نییە](/sites/default/files/2023-05/photo_2023-05-22_09-37-44.jpg)
AvaToday caption
بە پێی هەواڵەكان، قوتابیانی قوتابخانەی سەرەتایی گوندی سۆڵە مامۆستای هەمیشەیییان نییە٠
دەگوترێ كەسێك لە گوندێكی دەوروبەرەوە حەفتەی دوو ڕۆژ بۆ وانە وتنەوە بە منداڵەكان دەچێتە ئەو گوندە و یارمەتیشی لە لایەن شۆڕا و خەڵكی گوندەكە وەرگرتووە٠
وەك دەگوترێ چەندین جار بەرپرسانیان ئاگادار كرۆدۆتەوە بەڵام هیچ وڵامێكیان نەبووە٠
قوتابیانی ئەم گوندە چەند ساڵێکە لە کانێكس دەرس دەخوێنن و لەم ساڵانە بڕیار درا بە دروستکردنی قوتابخانەیەک بۆ گوندەکە، بەڵام هێشتا بە نیوچڵی ماوەتەوە٠