بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کوردێک بووە پارێزگاری ناوچەیەکی لەندەن

کوردێک بووە پارێزگاری ناوچەیەکی لەندەن
AvaToday caption
posted onApril 29, 2023
noبۆچوون

سەرباز بەرزنجی، خەڵکی حاجیاوای ڕانیە لە باشووری کوردستان، بووە پارێزگاری ناوچەی لامبێسی لەندەن.

لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە نوێنەری پاشای بریتانیا و ژمارەیەک پارلمانتار و کەسایەتی ئامادە بوون، سەرباز بە جلوبەرگی کوردییەوە دەرکەوت.
 هەروەها سوێندی یاسایی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی خوارد.

دوای وەرگرتنی پۆستەکەی گوتى: "دڵخۆشم و بەو ئومێدم بتوانم ئەو بەرپرسایەتییەی پێم دراوە بە دڵسۆزییەوە جێبەجێی بکەم.

سەرباز بەرزنجی، دکتورای لە بیناسازیدا هەیە و مامۆستای زانکۆی لەندەنە.

لەندەن لە ٣٢ ناوچە پێک دێت و یەکێک لە ناوچەکان لامبێسە کە سەرباز بەرزنجی بە دەنگی ٦٣ ئەندامی شارەوانیی لامبێس بە پارێزگاری ناوچەکە هەڵبژێردرا.