بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چارەنووسی شیرکۆ ڕەوشەنی نادیارە

چارەنووسی شیرکۆ ڕەوشەنی نادیارە
AvaToday caption
posted onApril 24, 2023
noبۆچوون

شیرکۆ ڕەوشەنی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی ئازادیی شاری سنە، دوای زیاتر لە ٤ مانگ دەستبەسەری، تا ئێستاش چارەنووسی نەدراوە.نادیارە

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران، بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی نزیک لە بنەماڵەی شیرکۆ ڕەوشەنی، سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی ٤ مانگە دەستبەسەر کراوە، تەنیا دوو جار ڕێگەی چاوپێکەوتنی پێ دراوە و هەردەم لەژێر فشار و ئەشکەنجەدایە.
هەروەها ڕێگەی لێ ندەدراوە پارێزەریش بگرێت. شێرکۆ دایک و باوکێکی پیری هەیە و بژێوهێنەری خێزانەکەی بوو و لە نەبوونی ئەودا بنەماڵەکەی لە ژێر فشاردان.

شیرکۆ ڕەوشەنی، لە دایکبووی ساڵی ١٣٧١، کرێکاری لۆرییە. پێش دەستگیرکردنی کشتوکاڵی دەکرد.  ناوبراو کە یەکێک لە هاووڵاتیانی خەڵکی مەریوانە، لە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠١ دەستبەسەر و بۆ زیندانی سنە گوازراوەتەوە.  لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە زیندانی سنە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئەم شارە براوە.