بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نەسرین قاسملوو لە گۆڕستانی پیرلاشێزى فەڕانسە بەخاک سپێردرا

نەسرین قاسملوو لە گۆڕستانی پیرلاشێزى فەڕانسە بەخاک سپێردرا
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2023
noبۆچوون

  ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ، تەرمى  خاتوو هێلێن کرۆلیش ناسراو بە نەسرین قاسملوو، هاوسەری شەهید دوکتور قاسملوو، لە گۆڕستانی پیرلاشێز لە شاری پاریس بەخاک سپێردرا.

 مەراسیمى بەخاکسپاردنى ئەم خاتوونە، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم شەهیدانی کوردستان و دایکی کوردان نەسرین قاسملوو، دەستی پێ کرد.
 دواتر دوکتور کەنداڵ نەزان، بەڕێوەبەری ئەنستیتۆی کورد لە پاریس و هاوڕێی لەمێژینەی نەسرین قاسملوو، وێڕای وتەیەکى پێشکەش کرد.
 پاشا ئەحمەد شیربەگی، ڕەحمان نەخشی و خاتوو ئەسمەر، شیعر و پەخشانیان پێشکەش کرد.
 لە کۆتاییدا بابەک قاسملوو، برازای شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و نوێنەری بنەماڵەی کۆچکردوو سوپاسى بەشداربووانى کرد بۆ بەشدارییان لەم مەراسیمە.

 

نەسرین قاسملوو