بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

نێرگس محەمەدی: لە ناو زیندانەوە شایەدی لەسەر ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەدەم

نێرگس محەمەدی: لە ناو زیندانەوە شایەدی لەسەر ئەشکەنجە و دەستدرێژی دەدەم
AvaToday caption
posted onMarch 3, 2023
noبۆچوون

نێرگس محەمەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و زیندانی سیاسی، کاردانەوەی لەسەر بڵاوکردنەوەی نامەیەک بەرامبەر بە بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران لە ژێر دەسەڵاتی ئەم حکومەتە گەندەڵەدا دەربڕی.

دەقی نامەکەی ئەم چالاکوانەی مافی مرۆڤ:
بانگەشەکانی مافی مرۆڤی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە بارودۆخێکدایە کە خەڵکی ئێران خۆیان شاهیدی لەسەر بەرفراوانترین سیاسەتی سەرکوتکەرانەی ڕژێم و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەدەن.
بانگەشە درۆیینەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕوون و ئاشکرایە و پێویست بە خستنەڕووی بەڵگە و بەڵگەنامەیەک ناکات.
لەسێدارەدان و ئەشکەنجەدان و گرتن و سزای قورسی زیندان لەبەردەم چاوی جیهاندا ڕووی داوە، بەڵام حکومەت بێباکانە تەنانەت لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان درۆ دەکات بۆ ئەوەی ڕای گشتی جیهان فریو بدات.
بناغەی سیستەمی کۆماری ئیسلامی، ستەم و درۆ و فێڵە کە بووەتە هۆی بەدبەختی و داڕمانی کۆمەڵگا.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو، ئەو دەستگیرکراوانەی هێنراونەتە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین، کە تووشی دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە و ئێمەش شاهیدی ئەو کاریگەرییە جەستەییانەین کە لەسەریان بەجێ ماوە.
دواهەمینیان خاتوو مەهوەش شەهریاری شاعیر و نووسەر و ئەندامی کۆمەڵگەی بەهایی ئێرانە، کە بە تەمەنی ٧٠ ساڵەوە و ١٠ ساڵ زیندانیکردن، دیسانەوە بەبێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا و ئازاری چەشت و ئەشکەنجەی دەروونی درا و تەنانەت وەک ئەشکەنجە بۆ ماوەی ٥ مانگ لە ژوورە تاکەکەسیی ٢٠٩ هێڵدرایەوە و هەر ئەمەش بوونەتە هۆی برینداربوونی جەستەی و کێشەی دەروونی.
وەک هاوبەش و شایەتحاڵێک لە هەردوو حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی و ئەشکەنجەی جەستەیی، ئامادەم لە هەر شوێنێکدا شایەتی بدەم.