بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئەشکەنجەدان و ددانپێدانانی زۆرەملێی سیروان محەمەدی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆمارى ئاخوندى لە سنە

ئەشکەنجەدان و ددانپێدانانی زۆرەملێی سیروان محەمەدی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆمارى ئاخوندى لە سنە
AvaToday caption
posted onMarch 1, 2023
noبۆچوون

بە پێی زانیارى سەرچاوە ئاگادارەکان، بەکرێگیراوانی دەزگای ئیتلاعات و ئەمنیەتیی ڕێژیمى ئاخوندی، بە ئەشکەنجەی توند و نامرۆڤانە "سیروان محەمەدی"ـیان ناچار کردووە بۆ ددانپێدانانی زۆرەملێ و ڤیدیۆیان لێ هەڵگرتووەتەوە لە ددانپێدانانەکەى دژ بە خۆى!

 

سیروان محەمەدی شەوی یەکشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، بە هۆی هێرشی نزیکەی ٢٠ بەکرێگیراوی ئیدارەی ئیتلاعاتی سوپای تیرۆریستى پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی دایک و باوکی و بە لێدان و توندوتیژى دەستبەسەر کرا.

پێشتر لە کاتى ڕاپەرینە سەراسەرییەکان، سیروان محەمەدی بە تۆمەتی ساختەى "تێکدانی ئاسایشى نیشتمانى و ئارامی گشتی" دەستبەسەر و دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی یەکی لێکۆڵینەوەی دادستانی گشتیی سنە کرابوو.