بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ  بۆ ١٦ کەس لە ورمێ

دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ  بۆ ١٦ کەس لە ورمێ
AvaToday caption
posted onFebruary 19, 2023
noبۆچوون

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕەسەد بەلوچستان، لە میانەی دادگای داخراوی شاری ورمێ، ١٦ کەس کە ١٥ پیاو و ژنێکە بە ناوی "نەسرین نیازی" خەڵکی شاری کەرەج، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

▫️بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم ١٥ کەسە لەگەڵ نەسرین نیازی (تۆمەتباری پلە شەشەم)، پێشتر بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل" لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

▫️بەگوێرەی لێدوانی یەکێک لە کەسوکارەکەی نەسرین نیازی، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر کاتی وردی دەستبەسەرکردنی نەسرین نیازی نییە، بەڵام دوای گواستنەوەی نەسرین لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بۆ ماوەی سێ مانگ لە زیندانی تاکەکەسی لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوە و ئەشکەنجەیەکی توند کراوە.

▫️دەوترێت نەسرین خێزاندارە و خاوەنی کچێکە و ڕێگەنەدراوە هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یا دیدارێکی لەگەڵ خانەوادەکەی هەبێت.