بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

فەرهاد مەجیدى: ڕێگە نادەم بەم شێوەیە لەگەڵ وریا غەفوورى مامەڵە بکەن

فەرهاد مەجیدى: ڕێگە نادەم بەم شێوەیە لەگەڵ وریا غەفوورى مامەڵە بکەن
AvaToday caption
posted onMay 20, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

ڕاهێنەرى تیمى ئیستقلال، دژى هەوڵەکانى وەلاوەنان و دەرکردنى وریا غەفوورى لەبەر دژایەتیکردنى بەرامبەر کۆمارى ئیسلامى و پشتیوانیکردنى خەباتى خەڵکى ئێران وەستایەوە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، فەرهاد مەجیدی پاش دیدارى تیمەکەى بەرامبەر ئەلەمنیۆمى ئەراک، بەرامبەر کاردانەوەی پرسیارێکى هەواڵنێرى بەرنامەى "فوتبال برتر" گوتى: من قسە لەگەڵ ئێوە ناکەم. کاتێک ئێوە ڕێگە بە خۆتان دەدەن کە وێنەى کاپیتانى تیمەکەم بشارنەوە و نیشانى نەدەن، من هیچ وەڵامێکم بۆ ئێوە نییە. ئەمە چ گەمژەییەکە؟

ئەو ڕوو لە هەواڵنێرەکە گوتى: من کارم بە ئێوە نییە. "فوتبال برتر" بە چ ڕوویەکەوە ئەم کارە دەکات؟ وریا کاپیتانى تیمى منە و حەقتان نییە کە ئەم کارە بکەن.

ڕاهێنەرى تیمى تۆپى پێى ئیستقلال باسى لەوەش کرد: زۆر قسە هەیە کە دەتوانم بیکەم. دەتوانم بڵێم کە چ ناوەندگەلێک پاڵەپەستۆیان خستووەتە سەرمان لە بەرنامەکەى ئێوە (فوتبال برتر) بەشدارى بکەین، بەڵام من ڕازى نەبووم. ئەگەر حەزتان لێبوو دواتر بۆتان باس دەکەم. واتە بە گشتى حەز دەکەم لە کۆتایی وەرزەکە قسە بکەم و زۆر باس بهێنمە گۆڕێ. ئەوەى کە فشارمان بخەنە سەر و بڵێن دەبێت بچنە بەرنامەکەوە، ئێمە دەبێتمان نییە. من کوڕى حیجازیم و کەس ناتوانێت بە من بڵێت دەبێت بێیتە ئەم بەرنامەیە.

 

جێگەى باسە کە دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامى حەوتووى ڕابردوو و پاش پشتیوانیکردنى وریا غەفوورى لە ڕاپەڕینى گەلانى ئێران، وێنەکەى لە بەرنامەى "فوتبال برتر" لابرا، لە بەرامبەر ئەم کارەش، لایەنگرانى تۆپیى پێ زۆر بە توندى پشتیوانى وریا غەفوورییان گرت.