بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

الجریدە الکویت: دواى ڕەمەزان عەرەبستان و ئێران دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە

الجریدە الکویت: دواى ڕەمەزان عەرەبستان و ئێران دەست بە گفتوگۆ دەکەنەوە
AvaToday caption
posted onApril 11, 2022
noبۆچوون

🌐  ئاڤاتودەی

 ڕۆژنامەى ئەلجەریدە کوەیتی بڵاوى کردەوە کە باڵیۆزى کۆمارى ئیسلامى لە بەغدا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ هاوتا عەرەبستانییەکەى، باسى گفتوگۆى گەڕى پێنجەمى نێوان ئێران و عەرەبستانی کرد و بڕیار وایە دواى ڕەمەزان ئەم گفتوگۆیانە دەست پێ بکەنەوە.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە وەزارەتى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى باسى هەماهەنگى و دەستپێکردنەوەى گفتوگۆمانى نێوان ئێران و عەرەبستانى کردووە. سەرچاوەکە باسى لەوە کردووە کە ئێرانییەکان هیوادارن پێنجەمین گەڕى گفتوگۆکان لەگەڵ عەرەبستان دواى جێژنى ڕەمەزان بەڕێوە بچێت.

گفتوگۆ تەلەفۆنییەکەى حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهییان وەزیرى دەرەوەى کۆمارى ئیسلامى و عەبدوڵا بن زەید وەزیرى دەرەوەى ئیمارات پێداگرییان لەوە کردەوە کە تاران خوازیارى پەیوەندیی زیاتر و پەسەندکردنى گەڵاڵەى وڵاتانى ئەنجوومەنى هاوکارییە بۆ ئاگربەست لە یەمەن و هەر بۆ ئەم مەبەستش ئیرەج مەسجدی گفتوگۆى لەگەڵ باڵیۆزى عەرەبستان کردووە لە بەغدا بۆ ئەوەى گفتوگۆکان سەر بگرن.

لە ڕاستاى باشترکردنى پەیوەندییەکانیشیان، ڕیاز ڕایگەیاندووە کە ئەمساڵ پشکى حاجیانى ئێران بۆ حەجى ئەمساڵ زیاد دەکات و تارانیش ئەمەى بە هەنگاوێکى ئەرێنى هەژمار کردووە. شایەنى باسە تا ئێستا عەرەبستان و ئێران ٤ گەڕى گفتوگۆیان لە بەغدا بەڕێوە بردووە کە دواهەمینیان لە ٢١ى سپتەمبەر بوو.