بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

مۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن

مۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ڕاستییەکان ئاشکرا دەکەن
ڕێژیمى کۆمارى ئیسلامی ناتوانێ ئەو مۆرە لەقاودەرانە بێدەنگ بکات
posted onJanuary 2, 2019
noبۆچوون

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی بەفرانبار "فەردین فەرمەندە" نوێنەری شارى میانە، داوای کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لەسەر بودجەی ئێران لە پەرلەمانى ئێران کرد.

 

نوینەری میانە لەگەڵ ئەوەی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە بودجەی ئێران نەشاردەوە گووتی: دەترسم ئەگەر قسە بکەم نرخی دۆلار بگاتە ٢٠هەزار تمەن. شتێکی دیکە بڵێم بیروڕای گشتی دەشڵەژێت. لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد هەر کەس دەیهەوێ بزانێ لە ڕاستییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا چییە با دوای کۆبوونەوە بێت و پێی بلێم.

 

فەرمەند لە بەشێکی دیکەی قسەکانی گووتی دانانی فرۆشی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە بودجەدا لۆژێکی نییە، بۆ مەگەر ئێمە دەتوانین ئەو ڕێژەیە بفرۆشین؟ ئەمریکا لێخۆشبوونی بۆ ٨ وڵات دەرکردووە و ٥٠٠ کەس بۆ کار لەگەڵ ئەو وڵاتانە دیاریکراون بۆ ئەوەی جێگرەوەیەک بۆ کڕینی نەوتی خۆیان ببیننەوە ودواتر کڕینی نەوت لە ئێران بە یەکجاری ڕاگڕن.

نوێنەری میانە لە درێژەی قسەلانیدا گووتی: ئەمریکا لە دژی ئێمە شەڕێکی دەست پێکردووە.ترامپ گووتی لە سوریە و ئەفغانستان دەچینە دەر و ئەو کارەشی کرد، ئەو بە پێچەوانەی جاران لە کریسمەسدا نەڕۆیشت بە پشووی جێژن و وێرای هاوسەرەکەی سەرەتا بەرەو ئەوروپا و دواتر بەرەو عێراق ڕۆیشتن.

لە کۆتایی قسەکانیدا فەردین فەرمەند جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە دانیشتنی پەرلەمان نائاسایی بێت لەوێ قسەکانی خۆی بە تەواوی دەکات.