بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئیتلاعات سێ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەر کرد

ئیتلاعات سێ هاووڵاتی لە پیرانشار دەستبەسەر کرد
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2021
noبۆچوون

 ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ى هەتاوی، سێ هاووڵاتیی کورد به ناوەکانی "ئەرسەڵان پورمحەمەد" کوڕی تاهێر، "عەبدوڕەحمان قادری" کوڕی عەلی و "موزەفەر ئەحمەدی" کوڕی مەلا ڕەسوڵ خەڵکی گوندی "گەرگوولی سەرێ" سەر بە شاری پیرانشارلەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیانەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە تۆمەتە پاڵخراوەکانیی ئەم هاووڵاتییانە زانیارییەک لە دەستدا نییە.