بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

بەشی ماڵی ئێران دەخرێتە لیستەی ڕەش

بەشی ماڵی ئێران دەخرێتە لیستەی ڕەش
بانکەکانی ئێران وەک مەترسی تیرۆریستی و ناوەندێک بۆ سپیکردنەوەی دراو چاو لێ دەکرێن
posted onDecember 16, 2018
noبۆچوون

 

بە پێی نوسراوەی واشنتۆن فری بیکن کۆمەڵێک لە سیناتۆرەکانی ئەمریکا بە دوای گەڵاڵەیەک دەکەون کە هەموو بانکەکانی ئێران بە هۆکاری سپیکردنەوەی دراو و پشتیوانی ماڵی تیرۆریزم دەکەونە بەر گەمارۆەکانی ئەمریکا.

 

ئەو گەڵاڵەیە لە لایەن تێد کروز سیناتۆری کۆماریخواز و هاوپەیمانەکانی لە مەجلیسی نوێنەران و سەنا کاری لەسەر دەکرێت. ئامانج لەو گەڵاڵەیە پچڕانی پێوەندی هەموو بانکەکانی کۆماری ئیسلامییە لەگەڵ سیستەمی ماڵی دونیا بە هۆی ڕۆڵی کۆمارى ئیسلامى لە چالاکییە تیرۆریستییەکان.

گەڵاڵەی سیناتۆرەکانی ئەمریکا بە ئامانجی پێشگرتن لە دەورلێدانەوەی گەمارۆەکانی ئەمریکا لە لایەن ئێران ئەو ڕێکارەش دەگرێتەوە کە وابەڵینە لە نێوان ئێران و ئەوروپا کاری پێ بکرێت. هەروەها ئەو گەڵاڵەیە ئامانجی وایە لە دژی هەوڵەکانی ئیران بۆ دەستێوەردان لە بازاڕی دراو بە مەبەستی پێشگرتن لە دابەزینی نرخی ڕیاڵ بوستێتەوە و خوازیاری ئەوەیە بە دانانی بەشی ماڵی ئێران لە لیستەی ڕەش دا ئامانجەکانی بپێکێت.

ئەو گەڵاڵەیە لە کاتێکدا لە کۆنگرەی ئەمریکا خراوەتە بەر باس کە کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆنگرە لە هەوڵەکانی ترامپ بۆ پچراندنی ڕێگاکانی دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە بانکە جیهانییەکان بێهیوا بوونە. ئەو گەڵاڵەیە کە لە لایەن فری بیکێن دیتراوە لەگەڵ هەموو بانکەکانی ئێران وەک هەڕەشەی تیرۆریستی مامەڵە دەکات.

گەڵاڵەی سیناتۆرە ئەمریکاییەکان دەپڕژێتە سەر ڕێکاری ماڵی جێگرەوەی نێوان ئەوروپا و ئێران کە بە ئامانجی دەورلێدانەوەی گەمارۆەکان وا بڕیاڕە کاری پێ بکرێت کە دەتوانین ئاماژە بە بەشی پوڵە کۆد دارەکان بکەین. هەروەها ئەو گەڵاڵەیە، ئامانجی وایە ڕووبەڕووی هەوڵەکانی ئێران بۆ پێشگرتن لە دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی ببێتەوە و بە دانانی بەشی ماڵی ئێران لە لیستەی ڕەشدا بە هیوای پێکانی ئەو ئامانجەن.

دۆناڵد ترامپ لە کردەوەیەکدا کە تووندئاژۆکانی کۆنگرەی ئازاردا ئیزنی بە ئێران دا بەوەی پێوەندی بانکی لەگەڵ سیستەمی بانکی جیهانی "سوئیفت" درێژەی هەبێت. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی شەڕی تووندئاژۆکان لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ لەسەر ئەوە بوو کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لێخۆشبوونی بۆ چەند وڵات دەرکرد کە بتوانن درێژە بە هاوردەکردنی نەوتی خاو لە ئێراندا بدەن.

شایانی باسە ڕۆژی ٢٢ی مانگی خەزەڵوەر ساڵی ٩٧ سێگال مێدێلکێر، جێگری وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا باسی لە پچرانی پێوەندی سوئیفت لەگەڵ ئەو دامەزراوە ماڵییانەی ئێران کرد کە لە ژێر گەمارووەکانی ئەمریکادان. بە گووتەی مندلکێر، بانکی ناوەندی و زۆربەی بانکەکانی گرێدراو بەو بانکە، بەشێکن لەو دامەزراوانەی کە سوئیفت پێوەندی ماڵی خۆی لەگەڵ پچڕاندوون.