بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

٣٣٥ شاعیر و نووسەر داواى ئازادکردنى هاوکارەکانیان دەکەن

٣٣٥ شاعیر و نووسەر داواى ئازادکردنى هاوکارەکانیان دەکەن
AvaToday caption
posted onApril 11, 2021
noبۆچوون

سێسەد و سی و پێنج  نووسەر، شاعیر و چالاکی کۆلتووری لە نامه‌یەکدا، بەرپرسانی قەزایی و ئیجرایی کۆماری ئیسلامیان بەرپرسی پاراستنی گیان و سەلامەتی زیندانییە سیاسییەکان لەوانە بەکتاش ئابتییەن، ڕەزا خەندان مەھابادی، کێوان سەمیمی، کێوان باژن زانی  و خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بیێ هەلومەرجی ئەوان و هەموو  خاوەن بیرە جیاوازەکان و ئازادیخوازانی زیندانی بوونە.

 نووسەرانی ئەم نامەیە بە جەختکردنەوە لەسەر «ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی نووسینەوە تاوان نییە»، بۆ بەرپرسانی قەزایی و ئیجرایی، نووسییان: بە ڕەچاوکردنی هەواڵە ترسهێنەرەکان که لەبارەی بڵاوبوونەوەی بیماری کۆرۆنا لە زیندان ئێڤین و تووشبوونی هەندێک لە ھاوکارە دیلەکانمان بەم نەخۆشیە بڵاو بووەتەوە، بەرپرسایەتیی تەواو و کەماڵی ئەم زیندانییانە لە ئەستۆی ئێوە دەزانین.