AvaToday caption
سێسەد و سی و پێنج نووسەر، شاعیر و چالاکی کۆلتووری لە نامهیەکدا، بەرپرسانی قەزایی و ئیجرایی کۆماری ئیسلامیان بەرپرسی پاراستنی گیان و سەلامەتی زیندانییە سیاسییەکان لەوانە بەکتاش ئابتییەن، ڕەزا خەندان مەھابادی، کێوان سەمیمی، کێوان باژن زانی و خوازیاری ئازادی دەستبەجێ و بیێ هەلومەرجی ئەوان و هەموو خاوەن بیرە جیاوازەکان و ئازادیخوازانی زیندانی بوونە.
نووسەرانی ئەم نامەیە بە جەختکردنەوە لەسەر «ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی نووسینەوە تاوان نییە»، بۆ بەرپرسانی قەزایی و ئیجرایی، نووسییان: بە ڕەچاوکردنی هەواڵە ترسهێنەرەکان که لەبارەی بڵاوبوونەوەی بیماری کۆرۆنا لە زیندان ئێڤین و تووشبوونی هەندێک لە ھاوکارە دیلەکانمان بەم نەخۆشیە بڵاو بووەتەوە، بەرپرسایەتیی تەواو و کەماڵی ئەم زیندانییانە لە ئەستۆی ئێوە دەزانین.