بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ئێرانییەکان زۆرترین پەنابەرانى ئەوروپان

ئێرانییەکان زۆرترین پەنابەرانى ئەوروپان
ئێرانییەکان لە ئەفغانى و عێراقییەکان زیاتر داواى پەنابەرى لە ئەوروپا دەکەن
posted onDecember 11, 2018
noبۆچوون

 

نووسینگەى مافى پەنابەرێتى یەکێتى ئەوروپا ئاشکراى دەکات "ژمارەى پەنابەرە ئێرانى و تورکییەکان، ڕووى لە زیادبوون دایە، بە جۆرێک ئەوانەى داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ پاراستنى نێودەوڵەتى لە سەرتاسەرى ئەوروپا ڕووى لە گەشەسەندن کردووە".

 

ئەو نووسینگەیە  کە تایبەتە بەپاڵپشتىکردنى مافی پەنابەرێتى ڕوونیشی کردووەتەوە "تورکیاو ئێران لەماوەى چەند مانگی ڕابردوو لە نێو گەورە پێنج وڵاتن کە هاووڵاتیانیان لێی ڕادەکەن". گووتیشى "لەتشرینى یەکەم (ڕەزبەر)ى ڕابردوو ٣١٧٠ ئێرانى داواى مافى پەنابەرێتیان لەیەکێتى ئەوروپا کردووە، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەى دوو ساڵى ڕابردوو".

زۆربەى هاووڵاتیانى ئێران بەهۆى خراپی ڕەوشى ئابوورى و سیاسی، کەرووبەرووى تاران بووەتەوە بەرەو وڵاتانى ڕۆژاوا کۆچیان کردووە، لەدواى کشانەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥، مەترسی و دڵەراوکێیەکى گەورە لەنێو خەڵکەکە دروست بووە.

هاوکات لە شەش مانگی ڕابردوو یەک لە کۆى سێ کەس لە نێو داواکاری مافى پەنابەرێتى لە نێو ئێرانییەکان بەدەست هێناوە. بە جۆرێک لەمانگى تشرینى یەکەمى ڕابردوو ٢٨٨٠ داواکاری مافى پەنابەرێتى لەنێو تورکەکان تۆمار کراوە، لەماوەى شەش مانگی ڕابردوو سەدا ٤٤ ـیان مافى پەنابەرێتیان وەک کۆچبەر بە دەست هێناوە. ئەو ڕێکخراوە جەختى لەوەش کردووەتەوە "سەرووى ٦٠ هەزارو ٥٠٠ کەس لە تشرینى یەکەمى ڕابردوو، داواى مافى پەنابەرێتیان کردووە، کە بە بەراورد لەگەڵ مانگەکانى ڕابردوو بەرزترین ئاستى داواکارییە لەنێو یەکێتى ئەوروپا، لەنێو وڵاتانى دیکەش هاووڵاتیانى سووریا، ئەفغانستان و عێراق هەبوون، کە داواى مافى پەنابەرێتیان کردووە".

گەورەترین شەپۆلی مافى پەنابەرێتى لە کۆتاییەکانى ساڵى ٢٠١٤بۆ سەرەتاکانى ٢٠١٥بۆ نێو ئەوروپا لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستى پێ کرد، بەتایبەت کردنەوەى دەرگای ئەڵمانیا بۆ ئەو هاووڵاتیانەى ڕووبەرووى جەنگ و هەڕەشەى لەناوچوون دەچن.