بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خوێندکاران لە مهاباد یادی ١٦ی سەرماوەز بەڕێوە دەبەن

خوێندکاران لە مهاباد خۆیان بۆ یادی ١٦ی سەرماوەز بەڕێوە دەبەن
رۆژی چوارشەممە ١٤ـی سەرماوەز لە زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد یادی ڕۆژی خوێندکار دەکرێتەوە
posted onDecember 4, 2018
noبۆچوون

لە گرتەیەکی ویدیۆییدا کە خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد بڵاویان کردووەتەوە داوا لە خەڵکی مەهاباد دەکەن سبەی بەشداری ڕێوڕەسمی ڕۆژی خوێندکار لەو زانستگایە دا ببن.

 ڕۆلێ خوێندکارانی کورد لە ١٦ی سەرماوەزدا

 لەسەرەتای درووست بوونی جموجوڵیاندا خوێندکارنی کورد هاوشان لەگەڵ خوێندکارانی دیکە ١٦ی سەرماوەزیان وەک دەرفەتێک بۆ هێنانە ئارای ویست و داخوازییەکانیان کەڵک لێ وەرگرتووە.

١٦سەرماوەز چ ڕۆژێکە؟

سەردانی ڕیچارد نیکسۆن بۆ ئێران چوار مانگ دوای ڕوودانی کودەتای ٢٨ی گەلاوێژ و لە ڕۆژی ١٦ سەرماوەزدا بوو بە هۆکاری نارەزایەتی خوێندکارانی زانکۆی تاران و لەو ڕۆژەدا ٣ کەس لە خوێندکاران بە ناوەکانی مستەفا بوزورگ نیا، ئەحمەد قەندچی و مێهدی شەریعەت ڕەزەوی بە دەستی هێزەکانی ڕژیمی شا کوژران.

دوای ئەو ڕوداوە کۆنفێدراسیۆنی خوێندکارانی ئێرانی لە دەرەوە وڵات ڕۆژی ١٦ی سەرماوەزیان بە ناوی ڕۆژی خوێندکار نێوزەد کرد و ساڵانە خوێندکارانی ئێران لەو ڕۆژەدا کۆبوونەوەی نارەزایەتی پێکدێنن و ئەو ڕۆژە بووەتە پێوانێک بۆ دەڕبڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر سەرەڕۆیی و ستەم .