بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

عەرەبستان بۆ ئیسرائیل: تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی ئاشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ فەلەستین واژۆ نەکەن، وەک ئیمارات ناکەین

عەرەبستان بۆ ئیسرائیل: تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی ئاشتی نێودەوڵەتی لەگەڵ فەلەستین واژۆ نەکەن، وەک ئیمارات ناکەین
AvaToday caption
posted onAugust 20, 2020
noبۆچوون

عەرەبستان دەڵێ لە پرسی درووستکردنی پێوەندی دیپلۆماتیک دەگەڵ ئیسرائیل، هەڵوێستەکانی لە ئیمارات جیاوازە. ڕیاز ڕایگەیاند تا ئەو کاتەی ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەگەڵ فەلەستین پێکنەهێنێت  و ئەو ڕێککەوتنە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەفەرمی نەناسرێت، پێوەندی دیپلۆماتیک دەگەڵ تەل ئاویو دانامەزرێنێت.

 

ئەوە یەکەمین لێداوانی فەرمی عەرەبستان لە کاتی واژۆکرانی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیمارات و ئیسرائیلە. ئیسرائیل گرینگترین هاوپەیمانی ناوچەیی و دراوسێی ڕۆژهەڵاتی عەرەبستانە.

فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی ڕۆژی چوارشەممە گووتی: عەرەبستان پێبەندە بە بەڵێنی خۆی بە ئاشتی و وەک بژاردەیەکی ستراتژیکی تایبەت بە دەستپێشخەری ئاشتی جیهانی عەڕەب جەختی لەسەر دەکاتەوە. سیاسەتە یەکلایەنەکانی ئیسرائیل لە دابڕینی خاکی فەلەستن و درووستکردنی هاوپەیمان لەو هەوڵەدا، ناڕەوا و خراپە بۆ ڕێگە چارەی دوو دەوڵەت.

دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا پێنجشەممەی ڕابردوو هەواڵی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی مێژوویی لە نێوان دوو دۆستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند. ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان  جێگری پاشای ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نهیان و بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پێک هاتبوو.

دوای ئەو ڕێککەوتنە ، تەل ئاویو ڕایگەیاند جارێ بڕیاری وەسەر ئیسرائیل خستنەوەی خاکی کەرانەی باختەری ڕادەگرێت و هەوڵ دەدات پێوەندییەکانی دەگەڵ وڵاتانی دیکەی عەرەبی پەرە پێ بدات. واژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەگەڵ پێشوازی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکیەتی ئەوروپا و وڵاتانی وەک میسر، عەممان، بەحرەین و ئوردون ڕووبەڕوو بووە.

لە بەرامبەردا ئێران، تورکیە و ڕێکخستنی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین و حەماس هێرشیان کردە سەر و بە کردەوەیەکی خائینانە ناویان هێنا.