بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خەڵک گومانى لە تەقینەوەکەى ئیلاهەى شارى کرماشان هەیە!

خەڵک گومانى لە تەقینەوەکەى ئیلاهەى شارى کرماشان هەیە!
هێزە ئینتیزامییەکان دەستیان بە کامێراى بەردەمى ماڵى خەڵکەکەدا گرتووە!
posted onNovember 19, 2018
noبۆچوون

 

چوارشەممە ٢٣ى گەڵاڕێزان سەعات یەک و شەش خوولەکى شەو تەقینەوەیەک لە ئیلاهیە (ولایت)ـى ناوەندى پارێزگاى کرماشان ڕووى داوە کە بووە هۆى ئەوەى زۆرێک لە ماڵەکانى ئەو گەڕەکە زەرەر و زیانێکى زۆریان بەر کەوێت.

 

بە پێى هەواڵدەرییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى، گوایە پرایدێک لەبەردەم ماڵێکى گەڕەکى ئیلاهیە تەقیوەتەوە و ئەو کارەساتەى درووست کردووە کە تیایدا سێ کەس بریندار بوون کە دووانیان سەر بە بنەماڵەیەکن، ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکى ئەو گەڕەکە شتێکى دیکە باس دەکەن.

پیاوێکى کاسپکار کە لەوکاتەدا بۆ ماڵەوە گەڕاوەتەوە گوێى لە تەقینەوەیەکى زۆر گەورە بووە کە بەلایەوە مەحاڵە تەقینەوەیەکە بە هۆى پرایدەکەوە بووبێت و ژنێکیش کە ماڵەکەیان زۆر دوورترە لە شوێنى تەقینەوەکە باسى ئەوەى کردووە کە "شووشە و جامخانەکانى ماڵەکەمان بە هۆى گەورەیی دەنگى تەقینەوەکەە، هەمووى شکاوە"، بۆیە زۆرێک پێیان وایە کە کۆمارى ئیسلامى دەنگۆى تەقینەوەى برایدەکەى بۆ ئەوەیە کە خەڵک فریو بدات و لە بابەتە سەرەکییەکە بیشارێتەوە.

سەرچوەیەکە ئاڤاتودەى باسى ڕەفتارى هێزە ئینتیزامییەکانى کرد بەرامبەر ئەو ماڵانەى کە بۆ چاودێرى خۆیان کامێرا و دووربینى مەدار بەستەیان دانابوو و گوتى "هێزە ئینتیزامییەکان بە خێرایی کامێراى ماڵەکانیان کۆکردووەتەوە و پێشیان نەداونەتەوە و پێشیان نەگوتوون کە ئاخۆ تەنیا بۆ زانینى تەقینەوەکە بووە یا خود بۆ شاردنەوەى پرسێکى دیکە".

محەمەد ڕەزا ئامۆیی، جێگرى کۆمەڵایەتى فەرماندەیی ئینتیزامى پارێزگاى کرماشان لەمەڕ ئەم تەقینەوەیە سەرەتا باسى لەوە کرد کە "پاش ئامادەبوونى تیمێک لە پۆلیسى ناوچەکە لە شوێنى تەقینەوەکە، بۆمان دەرکەوت کە پرایدێک تەقیوەتەوە و پاش بەدواداچوون دەرکەوت کە شتێکى نامۆ لە تەنیشت پرایدەکە تەقیوەتەوە"، بەڵام دواتر محەمەد ڕەزا نامۆیی قسەکەى بۆ هەندێک هەواڵدەرى دیکە گۆڕیوە و گوتوویەتى "بە هۆىى بۆمبێکى دەستکرد بووە".

شایەنى باسە ساڵى پار لە زانکۆى ڕازى کرماشان تەقینەوەیەک ڕووى دا و بە هەمان شێوەیە پەردەپۆش کرا.  بە پێى قسەى قوتابییەکى ئەو زانکۆیە، "بڕیار وابووە وەزیرى ئیتلاعات سەردانى کرماشان بکات و پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى بکاتەوە، هەر لە بەرەبەیانى ئەو ڕۆژەی کە بڕیار وابووە ئەو وەزیرە سەردانى کرماشان بکات، پاسەوانییەکەى زانکۆ دەتەقێنرێتەوە".
 

کەمێک لە فیلمى پاش تەقینەوەکە