بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران، ناوەندێک بۆ داگیرکاری و دزینی سامانی گەلانی ئیران

خاتەمولئەنبیای سوپای پاسداران، ناوەندێک بۆ داگیرکاری و دزینی سامانی گەلانی ئیران
AvaToday caption
posted onJune 3, 2020
noبۆچوون

سەرداری تیرۆریست سەعید محەمەد، فەرماندەی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران ڕۆژی دووشەممە ١٢ جۆزەردان ڕایگەیاند: ڕۆژانە ١٠٥ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێران بەرهەم دێت کە ٤٠%ى لە پاڵاوگەکانی سەر بە خاتەمولئەنبیا بەرهەم دەهێندرێت.

 

سەعید محەمەد درووستکردنی پاڵاوگەکان و پترۆپاڵاوگەکانی لە لایەن قەرارگای خاتەمولئەنبیاوە بە ئامانجی چارەسەری کێشەکانی نەوت بەهۆی گەمارۆکانەوە زانی و گووتی: درووستکردنی ئەو پترۆپاڵاوگانە بۆ پێشگرتن لە بە فرۆشتنی نەوت بە شێوەی خاو زۆر کاریگەرە و دەمێکە خامنەیی داوای ئەوە دەکات بەڵام دژایەتی لەگەڵ بیرۆکەکەى دەکرا.

ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو قەرارگای خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاندبوو کە بەتەمایە ئەو بەسیجیانەی بڕوانامەی کارناسی باڵا و زیاتریان لە بوارەکانی ئەندازیاری نەوت هەیە لە بوارەکانی ئەندازیاری نەوت و مودیریەت بە پێی "یاساکانی سوپا" هەڵیانبژێرێت و وەک سەرباز بۆ کارکردن لە پڕۆژە نەوتی و گازییەکانی بەکاریان بێنێت.

خانمنەیی و خاتەمولئەنیا

ناوبراو باسی لە درێژەی پڕۆژەکانی لە ئازادڕێگە و ڕێگەکانی شەمەندەفەری خاتەمولئەنبیای بە تایبەت لە کۆریدۆری باکوورەوە بۆ باشووری ئێران، هێڵی چابەهار بۆ زاهیدان کرد و گووتی: ساڵی ڕابردوو بە فەرمانی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی سەرچاوەی ماڵی بۆ ئەو پڕۆژانە دیاری کرا و ڕەوتی تەواوبوونی پڕۆژەکان خێراتر بووە.

سەبارەت بە سەرمایەدانان لە ئازادڕێگەکان گووتی: قەرارگای خاتەمولئەنبیا لە زۆربەی پڕۆژەکانی ئازادڕێگە سەرمایەگوزاری کردووە و باسی لە نمونەی قەرارگا لە ئازادڕێگەی پەناگوزەری تارانی باشوور کرد کە ٧٠%ى پشکی قەرارگاکەیە و ٣٠%ى پشکی دەوڵەتە.

قەرارگای خاتەمولئەنبیا لە ئازادڕێگەکانی ئەراک ـ بروجێرد ـ خوڕەم ئاباد، مەراغە ـ هەشتەرۆ هەتا حەرەم و چەند ئازادڕێگەی دیکە سەرمایەگوزارى کردووە.

دەوڵەت و خاتەمولئەنبیا

دەوڵەت بە خاتەمولئەنبیا قەرزدارە

سەعید محەمەد باسی لەوە کرد دەوڵەت ٤٠ هەزار ملیار تمەن بەو قەرارگایەی سوپای پاسداران قەرزارە و ئەو قەرزە لە سیستەمی تۆماری قەرزەکانی دەوڵەت بە بەشی تایبەتی سەر بە وەزارەتی ئابوری باسی لێوەکراوە.

قەرارگای خاتەمولئەنبیا لە ٢٣ی سەرماوەزی ساڵی ٦٨ دامەزراوە و لە دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسدارانە. ئەو دامەزراوەی سوپای پاسداران کە لە لایەن ئەمریکاوە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە، ئێستا گەورەترین جێبەجێکاری پڕۆژەکانی ئێرانە لە بوارەکانى نەوت و گاز و ڕێگە و بەنداوسازی، پڕۆژەکانی بیناسازی، هێڵی ئاسن و مێترۆ و پڕۆژەکانی کشتوکاڵ.

بە هاتنە سەر کاری دەوڵەتی ئەحمەدی نەژاد، بەشێکی گەورەی پڕۆژە گرنگەکانی نەوت و گاز، زۆر جار بە بێ تێپەڕاندنی ڕێوشوێنی یاسایی تایبەت بە موناقسەکان، دران بە سوپای پاسداران و کۆمپانیاکانی سەر بەو ناوەندە بەتایبەت قەرارگای ئەندازیاری خاتەمولئەنبیا.

ئەو دامەزراوەیە بەشێکی گرنگی پڕۆژەکانی نەوت و گازی لە دەستدایە بە تایبەت درووستکردنی پاڵاوگەی ئەستێرەی کەنداوی فارس، سەدان کیلۆمەتر هێلکاری لە ژێر ئاو لە پارسی باشوور و جێگیرکردنی سەکۆی بیرلێدان لە ناوچەی پارسی باشوور.

ساڵی ٩٦، دەوڵەتی ڕووحانی لەسەر دابەشکردنی پڕۆژە نەوتی و ئاوەدانکردنەوەکان لەگەڵ خاتەمولئەنبیا ڕێککەوت کە بە پێی ئەو پلانە، پڕۆژەکانی سەرووی ٢٠٠ ملیار تمەن لە دەست ئەو دامەزراوەیە دابێ و پڕۆژە چکۆلەکانیش بدرێن بە کەرتی تایبەت!

بەرپرسانى خاتەمولەئەنبیا

خاتەمولئەنبیا و ٢٠٠ هەزار هێزی مرۆیی

خاتەمولئەنبیای سوپاى تیرۆریستى پاسداران، ئێستا ئاستێکی لە هێزی ئابوری هەیە کە بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی ئامانجە ئابورییەکانی خۆی تەنانەت پلان بۆ دەزگا مودیریەتی و جێبەجێکارییەکانى دەوڵەت دادەنێت و هێزێکى لە سەرووى ٢٠٠ کەسى هەیە کە لە بەسیجى وپاسدارەکان پێک هاتوون.

دەبێ وەبیر بهێندرێتەوە ئەو قەرارگایە و چوار دامەزرێنەرەکەی لە پێرستی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندان.

 

بەشێک لەو پڕۆژانەىکە لەم کابینەیەى حکومەتى کۆمارى ئیسلامى لە لایەن سەرۆکى پەرلەمانى پێشووەوە کرانەوە:

گاز و نەوت

گازى دەریا

بەرزەپرد

بۆڕى ئاو و گاز و نەوت

مەرقەدد