بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تا دێت قوربانیانی کۆڕۆنا لە مەهاباد زیاتر دەبن

تا دێت قوربانیانی کۆڕۆنا لە مەهاباد زیاتر دەبن
AvaToday caption
posted onJune 2, 2020
noبۆچوون

ئەگەرچی ئاماری فەرمی ناوەندە حکومییەکان قەت بۆ باوڕ نابن بەڵام هەر بە پێی ئاماری ناوەندە فەرمییەکانی ڕژیم لە مەهاباد هەتا ئێستا ٣٠ کەس لەو شارە بەهۆی تووشبوون بە کۆڕۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

تەنیا ڕۆژی شەممە ٤٤ حاڵەتی نوێ بە ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لەو شارە زیاد بووە.

ئاماری تووشبووانی کۆڕۆنا زیاتر لە مەهاباد زیاتر لە ١٥٠٠ کەسە بەڵام ڕژیم ئەو ڕاستییە دەشارێتەوە و دەڵێ ٧١٨ کەس تووشبوون.

جگە لە کەمتەرخەمیەکانی دەسەڵات، زانیاریەکانی ئاڤاتودەی ئەو پشت ڕاست دەکەنەوە خەڵکی ئەو شارە ڕێوشوێنە خۆپارێزیەکان زۆر بە کەمی وەبەرچاو دەگرن و ئەوەش لە پەنا بێ مشورییەکانی کۆماری ئیسلامی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆڕۆنا لەو شارە.