رفتن به محتوای اصلی

ترەمپ هەڕەشەی شەڕی گەورە دەکات؛ تا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هێزەکانمان ناکشێنەوە

ترەمپ هەڕەشەی شەڕی گەورە دەکات؛ تا ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هێزەکانمان ناکشێنەوە
posted onMay 19, 2026
noدیدگاه

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە هێزە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێننەوە تا ئەو کاتەی ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ تاران دەگاتە ئەنجام. ترەمپ هۆشداریی دا ئەگەر ئێران پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی شەڕێکی گەورە دەبێتەوە کە "بەهێزتر و گەورەتر بێت لەوەی پێشتر بینراوە".

ترەمپ لە هەژماری فەرمیی خۆی ڕایگەیاند، کەشتی، فڕۆکە و هێزەکانی ئەمریکا بە چەک و تەقەمەنی تەواوەوە لە ئامادەباشیدان بۆ تێکشکاندنی "دوژمنێکی لاوازبوو". وتیشی، تاران ڕەزامەندیی نیشانداوە کە چەکی ئەتۆمی بەرهەم نەهێنێت و گەرووی هورمز بکاتەوە، هەرچەندە کێشە بنەڕەتییەکان هێشتا یەکلایی نەکراونەتەوە.

ئەم لێدوانانەی ترەمپ بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، ئەمەش بەهۆی مەترسییەکانی سەر دابینکردنی وزە لە گەرووی هورمز. سەرۆکی ئەمریکا بە دروشمی "ئەمریکا گەڕایەوە" ئاماژەی بەوە کرد، سوپاکەیان لە ئامادەباشیدایە. ئەمەش لەکاتێکدایە، هەردوولا لە شەڕێکی پێنج هەفتەییدا کە هەزاران کوژراوی لێکەوتووەتەوە، بانگەشەی سەرکەوتن دەکەن، بەڵام ململانێ توندەکان لەسەر مەرجەکانی ڕێککەوتنێکی هەمیشەیی بەردەوامن.