رفتن به محتوای اصلی

تایبەت بە ئاڤاتودەى: چارەنووسى مەرزیە هاشمی هاوشێوەى شەهرام ئەمیری دەبێ؟

تاییبەت بە ئاڤاتودەى: چارەنووسى مەرزیە هاشمی هاوشێوەى شەهرام ئەمیری دەبێ؟
posted onJanuary 31, 2019
noدیدگاه

 

مەرزیە هاشمی هەواڵنێری کاناڵی پرێس تی ڤی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی دوای گەڕانەوە لە ئەمریکا و پێشوازی میدیایی لە لایەن هێزەکانی دژە سیخوڕیەکانی کۆماری ئیسلامی ناسراو بە " واجا" قۆڵبەست کراو لە ژووری ٢٠٩ی گرتووخانەی ئەوین لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.

 

بە پێی سەرچاوەیەکی تایبەتی ئاڤاتودەی لە ئەنجومەنی بەرزی ئەمنیەتی نەتەوەیی، کاڕناسانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بڕوایان وایە مەرزیە هاشمی سیخوڕی دوو لایەنە بووە و هاوکات لەگەڵ دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکا کاری کردووە.

مەرزیە هاشمی " ملانی فرانکلین" ٦٠ ساڵە و لە دایک بووی ئەمریکا کە بووەتە موسوڵمان ، هەواڵنێری کاناڵی پرێس تیڤییە کە ڕۆژی ٢٣ی بەفرانباری ٩٧ لە لایەن پۆلیسی ئەمریکا بۆ ماوەی یازدە ڕۆژ قۆڵبەست کرا. دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر قۆڵبەستکردنی ئەو ڕۆنامەوانە ناڕەزایەتییان دەڕبڕی، کەچی دوای ئازادبوون و گەڕانەوەی بۆ ئێران قۆڵبەستیان کرد