رفتن به محتوای اصلی

دەستبەسەرکردنی کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە شاری سنە

دەستبەسەرکردنی کۆمەڵێک لە چالاکانی کرێکاری و مەدەنی لە شاری سنە
AvaToday caption
posted onMay 18, 2023
noدیدگاه

 

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بانەمەڕ، دوابەدوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی پەیوەست بە بارەگای هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانكوتایە سەر ماڵی باوکی هومەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە قوربانیانی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئەم شارە، ژمارەیەک چالاکی کرێکاری و مەدەنی دەستگیرکران٠
 بەپێی هەواڵەكان، کەمال کەریمی، شادمان عەبدی، عەبدوڵڵا خەیرئابادی، سیروان مەحمودی، ئیقبال پیشكاری، هاجەر سەعیدی، خەبات مەحمودی و حەبیبوڵڵا کەریمی بەبێ بەڵگەنامەی دادوەری و ڕاگەیاندنی تۆمەتەکە دەستگیرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو کەسانە و ئەو تۆمەتانەی کە بۆیان دەگەڕێنرێتەوە، لەبەردەستدا نییە. 
دەگوترێ ئەفسەرانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەو کەسانەدا بە توندی لێیان داون. هەروەها بە هەڵکوتانە سەر ماڵی هومەن عەبدوڵاهی هێرشیان کردۆتە سەر باوکی سووكایەتییان پێ كردووە٠