
AvaToday caption
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ى حوزەیرانی ٢٠٢١ى زایینى بڵاوى کردەوە: هێزه‌كانمان له بنكه‌ی ئاسایشی ته‌وێڵه دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستبەسەر کرد کە ٣ پارچە شوێنەوارى کۆنیان پێ بووە.
هەروەها ئاشکرایان کردووە کە "دوو تۆمه‌تباره‌كه ژن و مێردن و فارسن و خەڵکى ئیرانن و ئێستا دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش ئەنجام دەدرێت".