
AvaToday caption
ئەمڕۆ دووشەممە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ، سوپاى تیرۆریستى پاسدارانی کۆمارى ئیسلامى ئێران، بە چڕى ناوچه شاخاوییهكانی كوردستان و مەقەڕى هێزی پێشمهرگه و شوێنی نیشتهجێبوونی خهڵكی ئاسایی تۆپباران دهكات.
بە پێى هەواڵى میدیایی حدکا، "ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ڕێکخراوی سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ ماوەی دوو ڕۆژی بەردەوام بە تۆپ و کاتیوشا ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی تۆپباران کرد و ئێستاش لە نیوەڕۆوە بە چڕى خەریکى تۆپبارانکردنى ناوچە سنوورییەکانى باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستانە و تا ئێستا پێشمەرگەکان سەلامەتن و هیچ زەرەرێکى گیانییان پێ نەگەیشتووە و تەنیا خەسار بەر مەقەڕێکى پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کەوتووە."