Skip to main content

کۆمارى ئیسلامى مەقەڕى پێشمەرگەکانى حدکاى لە ناوچە شاخاوییەکان تۆپباران کرد

کۆمارى ئیسلامى مەقەڕى پێشمەرگەکانى حدکاى لە ناوچە شاخاوییەکان تۆپباران کرد
AvaToday caption
posted onAugust 3, 2020
nocomment

ئەمڕۆ دووشەممە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژ، سوپاى تیرۆریستى پاسدارانی کۆمارى ئیسلامى ئێران، بە چڕى ناوچه ‌شاخاوییه‌كانی كوردستان و مەقەڕى هێزی پێشمه‌رگه‌ و شوێنی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی ئاسایی تۆپباران ده‌كات.

 

بە پێى هەواڵى میدیایی حدکا، "ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ڕێکخراوی سپای تیرۆریستی پاسداران بۆ ماوەی دوو ڕۆژی بەردەوام بە تۆپ و کاتیوشا ناوچە شاخاوییەکانی کوردستانی تۆپباران کرد و ئێستاش لە نیوەڕۆوە بە چڕى خەریکى تۆپبارانکردنى ناوچە سنوورییەکانى باشوور و ڕۆژهەڵاتى کوردستانە و تا ئێستا پێشمەرگەکان سەلامەتن و هیچ زەرەرێکى گیانییان پێ نەگەیشتووە و تەنیا خەسار بەر مەقەڕێکى پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران کەوتووە."